کامیڵۆتNny pwf x X YRmwdsOo zpb
| کامیڵۆت | |
|---|---|
کامیڵۆت لە ٢٠١٣دا لەگەڵ خانمەگۆرانیبێژ ئەلیسا وایت-گڵەز | |
| زانیارییەکان | |
| بنەچە | تامپا، فلۆریدا |
| چەشن |
|
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩١–ئێستا |
| کۆمپانیای تۆمارکردن |
|
| ماڵپەڕ | kamelot.com |
| ئەندامان | |
| |
| ئەندامانی پێشوو | |
| |
کامیڵۆت (ئینگلیزی: Kamelot) گرووپێکی پاوەر مێتاڵی ئەمریکییە کە لە تامپای فلۆریدا دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن تۆماس یۆنگبڵۆد و ڕیچارد وارنەر گۆرانیبێژی نۆروەیی ڕۆی خان بەشداری گرووپەکەی کرد بۆ ئەلبومی سێیج پێریلۆس و یارمەتیدەری یۆنگبڵۆد بوو لە نوسینەوەی گۆرانییەکان ھەتاکو جیابوونەوەکەی لە گرووپەکە لە ئەیپریلی ٢٠١١دا. لە ٢٢ی جونی ٢٠١٢دا یۆنگبڵۆد لەسەر ماڵپەڕە فەرمییەکەیان ڕایگەیاند کە گۆرانیبێژە نوێکەیان پیاوێکی سویدییە بە ناوی تۆمی کەیرڤیک کە یەکەمجار لە ئەلبومێکی گرووپەکەدا بەشداری کردووە وەک گۆرانیبێژی سەرەکی بەناوی سیڵڤەرسۆرن.
لە ساڵی ٢٠١٥دا، ژمارەی ئەلبومی ستودیۆکانی کامیڵۆت گەیشتنە ١١ دانە، دوو ئەلبومی ڕاستەوخۆ، یەک دیڤیدی ڕاستەوخۆ، وە ١٧ ڤیدیۆکلیپ. نوێترین ئەلبومەکەیان ناوی بەھەشتە کە لە مەی ٢٠١٥دا دەرچووە لە ڕێگەی تۆمارەکانی نەیپاڵمەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی مۆسیقا
- ^ James Christopher Monger. "Kamelot | Biography". AllMusic. لە ڕێکەوتی 2015-05-14 ھێنراوە.